ئەنقەرە؛ کۆبونەوەی شاندی دەمپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد

Views: 1

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی  پێشوازی لە   شاندی دەمپارتی  کرد و لای خۆشیەوە پێش کۆبونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاندوە؛  لەگەڵ دەمپارتی پلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دادەڕێژین

وەک بڕیار بو، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدی دەم پارتی کە لە سری سورەیا ئۆندەر و پێرڤین بوڵدان پێكهاتون سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی بکەن، کەمێک پیش ئێستا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان چونە کۆشکی سەرۆکایەتی و  كۆبونەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان شاندی دەمپارتی 12 داواکاریی ئاڕاستەی ئەردۆغان دەکات.لەبارەی کۆبونەوەکەشەوە سورەیا رایگەینادبو؛ لەپێناو بەدیهێنانى ئاشتی و سیاسەتى دیموکراتییانە دەبێت کارەکان خێراتربن.